سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران و ڕای دەگەیەنێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پشتیوانی دەبن.
ئەمڕۆ شەموو 24ی کانوونى دووەمى 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە "پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەین بۆ دیاریکردنی بەڕێز نووری مالیکی وەک بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق".
لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مالیکی کردووە و هیوای خواستووە لە ئەرکەکەیدا، سەرکەوتوو بێت.
سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و نەهێشتنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکانی وڵاتدا، پشتیوانی بەڕێزیان دەبین.