سووریا 15 رۆژ ماوەی ئاگربەستی درێژ کردەوە

:: PM:11:16:24/01/2026 ‌
وەزارەتی بەرگریی سووریا بڕیاری دا وادەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژ بکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانییانی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.

ئەمشەو شەموو 24ی کانوونى دووەمى 2026، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، لە سەعات 23:00ی ئەمشەوەوە، بڕیاری ئاگربەست لە سەرجەم کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپا، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژ دەکرێتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە کە ئاژانسی فەرمیی "سانا" بڵاوی کردووەتەوە، درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمەریکا، کە تێیدا کار دەکرێت بۆ چۆڵکردن و گواستنەوەی زیندانییانی ڕێکخراوی داعش لە گرتووخانەکانی هەسەدەوە بۆ عێراق.


وشە - پۆڵا مەحموود