"دیمەشق هەوڵی هێرشكردنە سەر سوەیدا و درووزەكان دەدات"

:: PM:11:01:25/01/2026 ‌

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی لە بەرپرسێكی سووری گواستەوە كە دیمەشق بە پاڵپشتیی ئەمەریكا هەوڵی چوونە ناو سوێدا و گرتنی جەبەل عەرەبی زۆرینەی درووز لە باشووری سووریا دەدات، بە هاوشێوەی هێرشەكانی ناوچە كوردییەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا.

ئەو بەرپرسە سووریە دووپاتی لەوە كردەوە كە پاڵپشتیی ئەمەریكا لەو پرۆسەیە مەرجدارە بە پێشێلنەكردنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە ناوچەكە، لە ماوەی دوایی حكوومەتی سووریا وا رەفتار دەكات كە هاوئاهەنگی تەواوی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە و واشنتن پاڵپشتی دەكات، بۆیە ئەمەریكا پاڵپشتی لە جموجۆڵەكانی ئەحمەد شەرع دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی جەبەل درووز.

سەبارەت بە كاتی هێرشەكە، بەرپرسە سەربازییە سوورییەكە گوتی، تا ئێستە حكوومەتی سووریا بڕیاری چوونە ناو سوەیدای نەداوە، بەڵام ئێستە یان دواتر هەر روو دەدات و هیوارین ئەو كارە لە رێگەی لێكتێگەیشتن و گفتوگۆوە بێت.

شایەنی باسە ساڵی رابردوو سوپای سووریا بە هاوشێوەی هێرشی ئێستە بۆ سەر ناوچە كوردییەكان، بە پاڵپشتیی گرووپە توندڕۆكان و هۆزە عەرەبییەكان هەڵی كوتایە سەر پارێزگای سوێدای درووزنشین لە باشووری سووریا، شەڕ دروست بوو رەشەكوژی بۆ درووزەكان دروست كرد، تا بە بە گوشاری نێودەوڵەتی و هەڕەشە و بۆردمانەكانی ئیسرائیل، لەوانە بۆردمانكردنی دیمەشق، هێرشەكە وەستا.

ئیسرائیل ناوچەی درووزەكان لە باشووری سووریا بە گرنگ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت و پێی وایە دەبێت لە هەموو جۆرە چەكدارییەك چۆڵ بێت، بۆیە بە ناوی درووزەكان قبووڵ ناكات سوپای سووریا نزیكی ناوچەكە بكەوێتەوە، ئەوە لەوكاتەی بەرپرسانی سووری ئاماژە دەكەن بەمنزیكانە بەرپرسانی سووری و ئیسرائیلی بە ناوەندگیریی ئەمەریكی و فڕەنسی كۆ دەبنەوە بۆ داڕشتنی دوا رەشنووسی رێككەوتنی تەناهی لە نێوانیان.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل