هەسەدە: سێ سەعاتە شەڕی قورس لە دەوری كۆبانێ بەردەوامە

:: AM:09:49:26/01/2026 ‌
هەسەدە رای گەیاند، "شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و گرووپەكانی سەربە حكوومەتی كاتی سووریا بەردەوامە، ئەوان جارێكی تر ئاگربەستیان شكاند".

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەم رای گەیاند، "گرووپە چەكدارەكان هێرشێكی زەوینی و تۆپبارانیشیان كردووەتە سەر شارۆچكەی "خەراب عەشك" لە باكوری رۆژهەڵاتی كۆبانێ.''
 
هەسەدە دەڵێت، "هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشە، فڕۆكەی توركیا هاوكارییان كردووە، شەڕ بۆ ماوەی زیاتر لە سێ سەعات بەردەوامە".
 
ئەوەش لە كاتێكدایە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا 15 رۆژ درێژ كراوەتەوە، هەردوولا یەكتر بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكەن.
 



وشە - سۆران عەزیز