كه‌ناڵ 14 ى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كات، عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران ره‌تى كردووه‌ته‌وه دیدارى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بكات، هاوكات هه‌واڵگریى پاسدارانیش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ قائانى ده‌كات له‌سه‌ر دیارنه‌مانى 700 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م،
كه‌ناڵ 14ى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، عه‌لى خامنه‌یى ئاماده نه‌بووه ئیسماعیل قائانى ببینێ كه داواى دیدارى كردووه. هاوكات هه‌مان كه‌ناڵ باس له‌وه ده‌كات به تۆمه‌تى دیارنه‌مانى پاره و دزی، هه‌واڵگریى سوپاى پاسدارانى ئێران بانگى قائانى كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌سه‌ر دیارنه‌مانى 700 ملیۆن دۆلار.
ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێرانه و به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراقه له ئێران. دواى كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكاوه له سێى كانوونى دووه‌مى 2020، قائانى ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه.