روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له گوندى خه‌راب عه‌شك له كۆبانێ درۆنێك ماڵێكى بۆردمان كردووه 12 كه‌س له خێزانێك بوونه‌ته قوربانى، شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. روانگه‌ى سوورى ده‌ڵێ، "له‌وه ده‌چێ درۆنه‌كه توركی بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26 كانوونى دووه‌م،
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه، درۆنێك بۆردمانى ماڵێكى كردووه له گوندى خه‌راپ عه‌شك، له ئه‌نجامدا 12 كه‌س بوونه‌ته قوربانى، شه‌شیان بریندارن و ئه‌وانى تر گیانیان له ده‌ست داوه.
روانگه‌ى سوورى روونى كردووه‌ته‌وه، چوار له برینداره‌كان منداڵن و برینداره‌كان ره‌وانه‌ى هه‌ندێك بنكه‌ى ته‌ندروستى كراون. هاوكات روانگه‌كه راى گه‌یاند، هێزه‌كانى سه‌ربه سووریا به چه‌كى قورس بۆردمانى گونده‌كانى جه‌به‌لیه و خه‌راب عه‌شك ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی درۆنه‌كه‌یش روانگه‌ى سووری ده‌ڵێ، "له‌وه ده‌چێت توركى بێت".