تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا، په‌یامێك له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و پێی وایه پێكهێنانى ئه‌و حكوومه‌ته، بۆ دراوسێكانى عێراق و وڵاتانى رۆژئاوا گرنگه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، تۆم باراك په‌یامێكى له
ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا له روانگه‌ى وڵاتانى دراوسێ "سووریا و توركیا" له پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق ده‌ڕوانێت.
له په‌یامه‌كه‌ى تۆم باراكدا هاتووه، "پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق به‌رده‌وامبوونى هاریكارییه له‌گه‌ڵ دراوسێكانى و رۆژئاوا. بابه‌تێكى سه‌ره‌كییه بۆ سه‌قامگیرى و گه‌شه‌پێدانى ناوچه‌كه".
رۆژى 24ى ئه‌م مانگه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه نوورى مالیكى وه‌ك كاندیدى خۆى دیار كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه له عێراق نیگه‌رانییه‌ك له به‌رانبه‌ر دۆخى سووریا هه‌یه و سڵكردنه‌وه‌یه‌كیش له كاندیدبوونى مالیكى هه‌یه، چونكه به‌وه ناسراوه دژایه‌تیى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سووریا ده‌كات.