دوای هێرشی چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا بۆ سنووری "چلاغا"، شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە سێ چەكدارایان بە زیندووی گرت و هەموو هێرشەكانیان لەو سنوورە تێكشكاند.
وێرای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە تەواوی بەرەكانی شەڕ، بەڵام هێرشی چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.
ئەمڕۆ، بە بەردەوام هێرشیان بۆ سنووری شارەدێی چلاغا ئەنجام دا، سەرەنجام هەموو هێرشەكان لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە تێكشكێندرا، هاوكات سێ چەكدار لەلایەن شەڕڤانانەوە بە زیندووی گیران.