رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا زانیاریى پێگه‌یشتووه كه ئێران له بێهێزترین حاڵه‌تدایه و له‌سه‌ر زارى لیندزى گراهامیش ده‌ڵێ، "تره‌مپ به‌ڵێنى خۆى بۆ خۆپێشانده‌رانى ئێران ده‌هێنێته دى".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى
نیویۆرك تایمز ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام راپۆرتى هه‌واڵگریى له‌باره‌ى ئێرانه‌وه پێده‌گات. به‌گوێره‌ى راپۆرتى هه‌واڵگری، ئێران له بێهێزترین بارودۆخیدایه و له 1979 وه دۆخى وا خراپى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران، دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته جارێ هیچ شتێك دیار نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریى ده‌كات و هێزى زیاتر كۆ ده‌كه‌نه‌وه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت ئه‌مجاره جه‌نگه‌كه گشتى ده‌بێت.
نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زارى سیناتۆر لیندزى گراهامه‌وه باس له‌وه ده‌كات، تره‌مپ پشتیوانى له خۆپێشانده‌ران ده‌كات، به‌ڵام روون نه‌كراوه‌ته‌وه پشتیوانییه‌كه چۆن ده‌بێت، گراهام ده‌ڵێ، "له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا قسه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه و ئه‌و به‌ڵێنى خۆى بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌باته سه‌ر".
پێشتر تره‌مپ په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا داواى له خۆپێشانده‌ران كرد، له خۆپێشاندان به‌رده‌وام بن و پشتیوانی‌یان پێ ده‌گات.