به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بڵاو كرده‌وه و داوا ده‌كه‌ن، شه‌ڕ له سووریا بوه‌ستێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش پابه‌ندبن به ئاگربه‌سته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى كانوونى دووه‌م، به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاواى كوردستان و سووریا بڵاو كرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پێشوازى له ئاگربه‌ستى 15 رۆژه ده‌كه‌ن و داوا له هه‌سه‌ده و هێزه‌كانى سه‌ربه حكوومه‌تى دیمه‌شق ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به ئاگربه‌سته‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به توندى پابه‌ند بن به ئاگربه‌سته‌وه و تا ئه‌وپه‌ڕى ددان به‌خۆیان بگرن، هه‌روه‌ها داوا له‌لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن بێنه ریزى ئێمه و كۆشش بۆ ئاشتى بكه‌ن و ئاستى توندوتیژى نزم بكه‌نه‌وه".