دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى تر‌ى دژى ئێران بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات هێزێكى گه‌وره‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئێران ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن بكات و ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌وت ئه‌وا تره‌مپ ده‌ڵێ، "ده‌بینین چ ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى كانوونى دووه‌م سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "گه‌له كه‌شتییه‌كى ئه‌مه‌ریكا ئێسته به‌ره‌و ئێران ده‌چێت و زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه له ڤه‌نزوێلا هه‌یه".
تره‌مپ ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتین ئه‌وا كارێكى باشه ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌وتین ئه‌وا ده‌بینین چ ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، "ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌شتى به‌ره‌و ئێران ده‌چن به ئامانجى رێككه‌وتن".
ئه‌و په‌یامه‌ى دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئێران و ناچاركردنى به رێككه‌وتن داده‌نرێت.