تاوتوێكردنى قۆناغى دواى رژێمى ئێسته‌ى ئێران فاڵگرتنه‌وه نییه، به‌ڵكو رووداوێكى واقیعییه و ئێمه له به‌رده‌م گۆڕانێكى نیمچه دڵنیایین، با هه‌ر رژێمه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى ئۆپۆزسیۆن، خۆپێشانده‌ران و هێرشه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا.
له كۆڕبه‌ندى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست كه دوێنێ له‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان رێكخرابوو، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌م كرد و قسه‌كانیشم ته‌نیا له‌سه‌ر چیه‌تیى ئێران كرد له گۆڕانكاریدا. چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى ئێسته لق و پۆپى لێ ده‌بێته‌وه. به بڕاوى من گۆڕانه‌كه روو ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه به هێزى چه‌كداریش نه‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كه پیر بووه، ناتوانێ خانه‌كانى نوێ بكاته‌وه و هه‌روه‌ها ناتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌تمییه‌تى قۆناغى گواستنه‌وه بكات.
له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا، كاتێك سه‌یرى بارودۆخى ئێران ده‌كه‌ین، ده‌وڵه‌تێكى ته‌واو جیاواز ده‌بین وه‌ك ئه‌وه نییه نیو سه‌ده له‌مه‌وپێش بینیمان، هێزێكى ئابوورى خه‌وتوو، ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌ن عه‌قڵێكى چه‌قبه‌ستوون لاوازیان كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى شیوعییه‌كان له چین و یه‌كێتیى سۆڤییه‌ت كردیان. جا ئه‌گه‌ر ئاژاوه بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا رێگه‌كه درێژ ده‌بێته‌وه.
ئێمه قسه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێكى ده‌وڵه‌مه‌ند له سامانه سروشتییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده ته‌نیا له‌باره‌ى مافوور و زه‌عفه‌ران و كاڤیارى ئێران ده‌بیستین. كه‌چى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دووه‌مه له یه‌ده‌گى گازدا. كه‌چى ئێسته له خواره‌وه‌ى لیسته‌كه‌یه و له ریزبه‌ندیى 18 مینه به‌هۆى سزاكانه‌وه. ئێران ده‌وڵه‌تێك گه‌وره‌ی نه‌وته، بازاڕه‌كه‌ى گه‌وره‌یه، دانیشتووانى 90 ملیۆن كه‌سه و به‌سه‌ر سێ ده‌ریا ده‌ڕوانێ. هۆكاره‌كه‌یش به‌ڕێوه‌بردنه، چونكه رژێمه‌كه تێكه‌ڵ بووه به میتافیزیقیاى ئاین، بۆیه بووه وڵاتێكى هه‌ژار، جه‌نگه‌كان شه‌كه‌تى كردوون.
ئێران له بارودۆخى ئاسایی‌دا ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ده‌وڵه‌تێكى ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ك وڵاتانى كه‌نداو، بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به دزینى سه‌رچاوه‌كانى عێراق بێت، یانیش رۆژئاوا ناچار بكات و پاره وه‌ربگرێت. ئه‌و ده‌توانێ له بازاڕى وزه‌دا ركابه‌رمان بێت. ئه‌مه‌یش گریمانه‌یه‌كه هانمان ده‌دات ئابوورى و به‌رهه‌م و تواناى زانستى و فێركردنمان پێش بخه‌ین.
سعوودیه و ئێران به‌یه‌كه‌وه دوو به‌رداشن له ناوچه‌كه‌دا، سعوودیه رووبه‌ڕێكى فراوانترى هه‌یه و ئێران دانیشتووانى زیاتره، سعوودیه گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى نه‌وتى هه‌یه و ئێران گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى گاز. له قۆناغى داهاتوودا له بارودۆخێكى بابه‌تیان، بوارێكى فراوان له نێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌یه بۆ بنیاتنانى پێوه‌ندییه‌كى به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنى كه پشتیوان بێت بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
ئه‌ى چى له‌باره‌ى ئیسرائیل و ئێران و دوژمنایه‌تییه تونده‌كه‌یان؟ له كاتى گۆڕینى رژێمه‌كه و سیاسه‌ته‌كه‌ى، به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌یشه ببنه هاوپه‌یمان به گواستنه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى بناغه‌یى بۆ هاوپه‌یمانێتى به‌رژوه‌ندیخواز. ئیسرائیل ته‌كنه‌لۆجیایه‌كى پێشكه‌وتوو و هه‌ژموونی وه‌به‌رهێنانى هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا پێویستى به هاوپه‌یمانى درێژخایه‌ن هه‌یه له بوارى وزه و بازاڕى گه‌وره‌دا. ئاسته‌نگى سه‌ره‌كى پێوه‌ندیى به‌و كاته‌وه هه‌یه كه ئاماده‌كردنى ئێران و گازه‌كه‌ى ده‌یخوازێ. له‌وانه‌یه پێنج ساڵ یان زیاتر بێت. ئه‌مه‌یش به‌و گریمانه‌یه‌ى كه گۆڕانكارییه‌كه ئاگرى ئاژاوه ناخاته عێراقه‌وه.
به بڕواى من په‌له‌كردنى واشنتن بۆ گۆڕانكارى بۆ سزادان نییه، به‌ڵكو ئاره‌زوویه‌كه بۆ پێشبڕكێكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داڕووخانه خێراییه‌ى له تاران هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێك ده‌خوازێ تارانى لاواز سێ سازشى سه‌ره‌كى بكات له‌باره‌ى پیتاندن، بالیستى و میلیشیاكانى له ناوچه‌كه. بێ ئه‌مه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاریى رێژه‌یى ده‌ڕوات و سیناریۆى داگیركردنى عێراقیش به ته‌واوى دووره.
گرنگیى ئێران بۆ واشنتن له‌گه‌ڵ زیادبوونى پێوستى بۆ وزه زیاد ده‌بێت، چونكه ئه‌مه بۆ پاره‌داركردنى پێویسته زه‌به‌لاحه‌كانى ژێرى ده‌ستكرد پێویسته. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئێران بۆ هه‌موو دنیا گرنگ بێت، چونكه یه‌ده‌گێكى گه‌وره له گاز هه‌یه، گاز هاوشێوه‌ى نه‌وت گرنگى ده‌بێت كه له سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كى ستراتیجى پێ ده‌دا.
ئابڵۆقه‌دانى ئێران و جیاكردنه‌وه سیاسه‌تێكى گونجاو بوو، چونكه كۆمه‌ڵێك وڵات هه‌بوون ده‌یانتوانى پێویستى بازاڕ له بوارى نه‌وت دابین بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كه بۆ سه‌رچاوه‌ى زیاترى گازه، بۆیه گۆشه‌گیركردنى ئێران چیتر گونجاو نییه. بۆیه زۆرجار گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین گاز پێگه‌یه‌كى سیاسى هه‌یه، ئه‌و له چه‌قى ئاسایشى وزه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شێكه له ئاسایشى ئابوورى دنیا له قۆناغى داهاتوودا.
به چاوپۆشین له پاڵنه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ى له ئێران روو ده‌دات سیستمى هه‌رێمه‌كه رێكده‌خاته‌وه كه 20 ساڵه ده‌یناسین. مه‌ترسیى عه‌ره‌ب له ئاینده‌یه‌كى نادیار پاساوى خۆى هه‌یه، چونكه باجه‌كه‌ى گه‌وره ده‌بێت. 15 ساڵ تێپه‌ڕى و ئه‌و ئاژاوه‌یه ته‌واو نه‌بوو كه له به‌هارى عه‌ره‌بى سه‌رى هه‌ڵداوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ به‌دواى خاڵه ئه‌رێنییه‌كان بگه‌ڕێین و خۆمانى بۆ ئاماده بكه‌ین، ته‌نیا بۆ ئه‌گه‌ره خراپه‌كان سه‌نگه‌ر نه‌گرین.
عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد /شه‌رق ئه‌وسه‌ت