ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌نده‌ر عه‌باسى باشوورى ئێران رووى دا، تا ئێسته هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه و زیانه‌كانى نه‌زانراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى كانوونى دووه‌م، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌نده‌ر عه‌باس له باشوورى ئێران رووى دا. به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، باڵه‌خانه‌كه له هه‌شت نهوم پێكهاتووه، دوو نهۆمى به ته‌واوى رووخاوه.
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران ده‌ڵێ، "دوو نهۆمى باڵه‌خانه‌كه و چه‌ندان ئۆتۆمبێل و دوكانى تر زیانیان به‌ركه‌وتووه و تیمه‌كانى فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه كراون".
هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه عه‌لى ره‌زا تهنكهسیرى فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایى سوپاى پاسداران له ته‌قینه‌وه‌كه كوژراوه. كه‌چى كه‌ناڵى فه‌رمى حكوومه‌ت نكۆڵى له‌و زانیارییانه ده‌كات و هۆكاره‌كه‌یش تا ئێسته دیار نییه.