جارێكى تر میلیشیاى ئه‌ولیا ده‌م (أولیا‌ء الدم) بێ سڵكردنه‌وه له حكوومه‌تى عێراق ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى مووشه‌كێك ده‌كات كه ناوى "قارع"ه. میلیشیاكه په‌یامى ئه‌وه ده‌دات ئه‌و مووشه‌كه بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنێت، له‌م كاته‌یشدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆى عێراق، له نمایشه‌كه بێ ده‌نگن.
ئێواره‌ى دوێنێ شه‌موو، 31ى كانوونى دووه‌م، ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا نمایشێكى سه‌ربازی ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره شوێنه‌كه ژێرزه‌مین و تونێلێكى گه‌وره‌یه، سه‌ركرده‌كانى به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى شیعه‌ى سه‌ر به ئێران ده‌رده‌كه‌ون، له‌وانه: حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، عه‌بدولمه‌لیك حووسى، قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس. له نمایشه‌كه‌دا تابلۆى "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا، مه‌رگ بۆ ئیسرائیل" ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جۆره مووشه‌كێك كه لەسه‌ر ئۆتۆمبێلێكه به ناوى "قارع".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجە له ڤیدیۆكه وا نیشان ده‌درێن ئه‌مانه چه‌كداره‌كانى گرووپى (أولیا‌ء الدم)ن كه به كوردى به ماناى "هاوپه‌یمانیى خوێن، لایه‌نگرى خوێن یان خاوه‌نى خوێن دێت". ئه‌و گرووپه بۆ یه‌كه‌مجار له دواى كوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له عێراق ده‌ركه‌وت، كه له سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.
ئەم گرووپە چه‌ند جارێكى تر ناوى له كردە تیرۆریستییه‌كان هاتووه، كه ده‌كرایه سه‌ر هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، ئه‌و كات بڕواى ئه‌وه هه‌بوو، ئه‌و گرووپه سه‌ر به میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بن كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، به‌ڵام ئێسته بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه هه‌یه، ده‌گوترێت سه‌ر به كه‌تائبى حزبوڵاى عێراقییه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى عێراق گرووپى ئه‌ولیا ده‌م سه‌ر به كه‌تائیبى حزبوڵان، كه‌چى پێشتر په‌یمانگه‌ى واشنتن بۆ توێژینه‌وه له رابردوودا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و گرووپه رواڵه‌تێكى خۆشاردنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه. هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌یمانگه‌یه نكووڵى له‌وه نه‌كردبوو کە به‌پێى هه‌ندێك زانیارى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ولیا ده‌م؛ پێوه‌ندیى به كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى هه‌بێت.
ئه‌ولیا ده‌م، سه‌ر به هه‌ر میلیشیایه‌ك بێت، مه‌ترسى له‌و په‌یامه نوێیه‌ى ده‌كرێت كه دژى ئه‌مه‌ریكایه، شاره‌زایان و چاودێرانى سیاسى بۆ عه‌ره‌بى جه‌دید قسه‌یان كردووه و باسیان له‌وه كردووه، تێوه‌گلانى میلیشیاكان له شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاردانه‌وه‌ى خراپى بۆ عێراق ده‌بێت، بەهۆیەوە ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه.