تەنگژە سیاسی و تەناهی و ئابووری و داراییەكانی عێراق كاریان لەسەر تەواوی كۆمەڵگەی عێراق كردووە، رۆژانە هەواڵی رووداوی نامۆ و كوشتن و خۆكوشتن و رووداوی نائاسایی هاتوچۆ لە میدیاكان بڵاو دەكرێتەوە، پۆلیسی پارێزگای كەركووك باسی گرتنی كارمەندێكی دیلیڤەری دەكات، كە بەر لە ماوەیەك بۆمبێكی دەستیی پێچراوی گەیاندووتە ماڵێك.
بەپێی
بەیاننامەیەكی فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك، ئەمڕۆ دووشەم تیمەكانی پۆلیسی ئازادی، توانیویانە شوفێری مۆتۆرسكیلێكی دیلیڤەری بگرن، بەر لە زیاتر لە مانگ و نیوێك بەناوی گەیاندنی شتی داواكراو، پاكەتێكی داخراوی بۆ ماڵێك بردووە كە بۆمبێكی دەستی لەناودا بووە.
بەپێی بەیاننامەكە ئەو كەسە بە مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تیرۆر گیراوە و رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر گیراوەتە بەر و رەوانەی دادگای تایبەت دەكرێت، عەقید عامر شوانی گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك دەڵێت، ئەو بابەتە بۆ ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەمی 2025 دەگەڕێتەوە، گرتنی تاوانباریش دوای لێكۆڵینەوەی بەردەوام و چاودێرییەكی ورد هات، ناسنامەكەی دەستنیشان كرا و لەكاتی گونجاودا گیراوە.