به گوێره‌ی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له هێنانی پشتیوانی سه‌ربازی زۆر و زیاتر بۆ بنكه‌ی "ئه‌لعه‌دید"ی سه‌ربازی له قه‌ته‌ڕ بنكه سه‌ربازییه‌كانی تری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات ده‌ستیشی كردووه به بڵاوه‌پێكردنی مووشه‌كی پاتریۆت له‌سه‌ر بارهه‌ڵگری گوێزه‌ره‌وه، ژماره‌ی فڕۆكه جهنگییهكانیشی له بنكه‌كانی له سعوودیه و عومان و ئوردن و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه.
ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن
مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیراون ده‌ریده‌خه‌ن، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه شوبات/فێبرایه‌ر ده‌ستی كردووه به دانانی مووشه‌كی پاتریۆت له‌سه‌ر بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی قورس له جۆری ئێم 983، كه یه‌كێكه له بارهه‌ڵگره به‌هێزه‌كان و به خێرایی جووڵه ده‌كات، واته سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی جێگیری بڵاوه پێ نه‌كردووه، به‌ڵكوو سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كان له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرن و ده‌توانرێ جووڵه‌ی خێرایان پێ بكرێت.
ویلیا‌م گودهیند شرۆڤه‌كاری وێنه‌كان له پرۆژه‌ی كۆنتستد گراوند له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و پلانه‌ی واشنتن وا ده‌كات كه مووشه‌كه‌كانی پاتریۆت به خێراییه‌كی زۆره‌وه بتوانرێ جووڵه‌یان پێ بكرێ و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر بگوازرێنه‌وه. هاوكات وێنه‌كان ئه‌وه‌یش ده‌رده‌خه‌ن كه ژماره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه.
له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لعه‌دید له قه‌ته‌ڕ ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه وزه‌ی كه‌ی سی 135 كار ده‌كه‌ن له 14 دانه‌وه بۆ 18 دانه و فڕۆكه‌ی گوێزره‌وه‌ی جۆری سی 17 له دوو دانه‌وه بۆ حه‌وت دانه ژماره‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات له بنكه‌ی سه‌ربازی موه‌فه‌ق له ئوردن، 17 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 15 ئه‌ی و هه‌شت فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری جۆری ئه‌ی 10 بوونیان هه‌یه، له بنكه‌ی سه‌ربازی شازاده سوڵتان له سعوودیه، فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی قورس له جۆری سی پێنج گالاكسی و فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی سی 17 بینراون، له بنكه‌ی دییگۆ گارسا له زه‌ریای هیندی و بنكه‌ی دوخان له سوڵتاننشینی عومان به‌هه‌مانشێوه ژماره‌ی فڕۆكه‌كان زیادیان كردووه.