سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس و كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیل گوتی، ئێسته تاوتوێی ناردنی گرووپێكی تری گورزوه‌شێنی وه‌ك كه‌شتییه‌كی تری فڕۆكه هه‌ڵگری جه‌نگی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌ین، تا ئاماده بن بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له دژی ئێران له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی دانوستاندنه‌كان و هاوشێوه‌ی جه‌نگی 12 ڕۆژی حوزه‌یران/یۆنیۆی ساڵی ڕابردوو په‌لاماری ئێران ده‌ده‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ نه‌یشارده‌وه كه ئێسته ئه‌مه‌ریكا به یه‌كسانی له ڕووی دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌وه هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نێت، یان ده‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن یان ناچار ده‌بین كه ڕێوشوێنی توند و كه‌مه‌رشكێن هاوشێوه‌ی جاری پێشوو بگرینه‌به‌ر، كه مه‌به‌ست لێی جه‌نگی 12 ڕۆژی مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ساڵی ڕابردووه.
له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕێكی تری دانوستاندنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م هه‌ینی ڕابردوو له مه‌سقه‌ت ئه‌نجام درا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی
تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه‌شتیگه‌لێكمان بۆ ئه‌و شوێنه ده‌ڕوات و یه‌كێكی تریش به‌مزووانه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، واته تره‌مپ وا بیر ده‌كاته‌وه، كه جیا له ناردنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆلن بیر له ناردنی كه‌شتییه‌كی تری هاوشێوه بۆ ناوچه‌كه ده‌كات، كه ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جه‌نگی و مووشه‌كی تۆماهۆك و كه‌شتی جه‌نگی تر له‌خۆ ده‌گرن و ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌یان ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئێسته ئێران زۆر سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به ده‌سته‌واره و ڕێككه‌وتن، جاری ڕابردوو باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد و زۆر متمانه‌یان به تواناكانی خۆیان هه‌بوو، ئێسته به ته‌واوی له دۆخه‌كه تێگه‌یشتوون و ده‌یانه‌وێ ڕێككه‌وتن بكه‌ن.