نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

:: PM:09:06:13/02/2026 ‌
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ی شوبات، لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی و ڕۆڵی ڕاوێژکارانی لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و پشتگیریکردنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە"

هه‌روه‌ها راگه‌ینراوه‌كه‌ هاتووه‌، "لای خۆیەوە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک دۆست و هاوپەیمان دووپات کردەوە. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دووپات لە پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرايەوە. هەروەها دۆخی سووریا و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو".



وشە - پێشەنگ مەحموود