رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، چه‌ندان بژارده‌ى سه‌ربازى له‌به‌ر ده‌ستى حكوومه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپه له‌وانه به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى مووشهههڵگرى B2 و ره‌وانه‌كردنى هێزى كۆماندۆى ئه‌مه‌ریكى.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى شوبات، رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر زارى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و وڵاته بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێشتا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى زه‌برى سه‌ربازى له دژى ئێران نه‌ماوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك بژارده‌ى سه‌ربازى ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌كاربهێنرێن.
له‌وانه مووشه‌كه‌كانى B2 و چه‌ندان مووشه‌كى تر‌ى دوورمه‌ودا ئاماده‌كراون بۆ لێدانى ئێران، جگه له‌مه‌یش 12 فڕۆكه‌ى تر‌ى جهننگى له جۆرى ئیف 15 ئاى، ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كراون.
بژارده‌یه‌كى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه هێزى كۆماندۆ ره‌وانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند پێگه‌یه‌كى سه‌ربازى ئێران بكه‌نه ئامانج، هه‌روه‌ها تره‌مپ پلانى ئه‌وه‌یه پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران و توانا مووشهكییهكانى له‌ناوبه‌رێت.