مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى خۆسه‌ر له په‌راوێزى كۆنگره‌ى میونشن چاویان به ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا كه‌وت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى شوبات، مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د له په‌راوێزى كۆنگره‌ى میونشن له ئه‌ڵمانیا چاویان به ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا كه‌وت. هه‌ر ئه‌مڕۆ ماكرۆن به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند ده‌بێت پارێزگارى له مافى كورد بكرێت و له ده‌سه‌ڵاتى سووریا به‌شدارییان پێ بكرێت.
مه‌زڵووم عه‌بدى له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاواى كوردستان به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، هه‌ندێك كێشه له رۆژئاواى كوردستان هه‌یه، خه‌ریكه له‌گه‌ڵ سووریا چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن و دووپاتیشى كرده‌وه، ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندى كوردى و سووریا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه.