سویسرا: گەڕی داهاتووی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا لە جنێف بەڕێوە دەچێت

:: PM:08:31:14/02/2026 ‌

دوای دەست پێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی، ئەوەش دوای وەستانی چەند مانگێك لە دوای هێرشەكەی هاوینی رابردووی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، بڕیارە هەردوو وڵات هەفتەی داهاتوو لە جنێڤ گەڕێكی تری دانوستان ساز بكەن.

ئەمڕۆ شەموو گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، سویسرا زیاتر لە هەر كاتێكی تر ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بۆیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە جنێڤ، عومان مێوانداریی دانوستانەكانی هەردوولا بكات، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكرد، دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی پاڵپشتی و پێشوازی لە دانوستانەكان دەكات.

ئەمە و ئاژانسی "رۆیتەرز"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە ئێران و ئەمەریكا بە نیازن گەڕێكی نوێی دانوستانەكانیان سێشەمی داهاتوو لە جنێڤ ساز بكەن، شاندی ئەمەریكا لە ستیڤ ویتكۆف نێردراوی تایبەتی كۆشكی سپی و گارید كۆشنەر زاوا و راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پێك دێت و ناراستەوخۆ لەگەڵ شاندی ئێران دەست بە دانوستان دەكەن، ئەوەش بە ناوەندگیریی سوڵتاننشینی عومان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل