په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد، كه هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و حزبه سیاسییه‌كانی تر سه‌ركه‌وتووبوون له پێشاندنی وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه به ئه‌مه‌ریكا، كه پێشتر ئه‌و وێنه‌یه شێوێنرا بوو، بۆیه هه‌ست به جۆرێك له پاشه‌كشه له گوتاری ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی كاندیدبوونی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ئه‌لعه‌زم له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕای گه‌یاند، تویته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه دژایه‌تی كاندیدبوونی مالیكی ڕاگه‌یاند، به ئاماژه و ده‌سپێشخه‌ری ناوخۆ بووه، به‌شێك له لایه‌نه‌كانی سیاسی په‌یامیان به ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندبوو و دووپاتیان له‌وه كردبووه‌وه، كه كاندیدبوونی مالیكی كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات.
زیاتر گوتی، به هه‌وڵی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و هێزه‌كانی تری سیاسی توانرا سه‌ركه‌وتوو بن له ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه شێواوه‌ی كه به ئه‌مه‌ریكا درا بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی له دژی مالیكی وه‌رگرتبوو، بۆیه ئێسته هه‌ست به جۆرێك له پاشه‌كشه له گوتاری ئه‌مه‌ریكا له دژایه‌تیكردنی كاندیدبوونی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ین.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له كاتێكدایه كه تره‌مپ و به‌رپرسانی تری ئه‌مه‌ریكایش له ڕۆژانی ڕابردوو ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر به بوونه‌وه‌ی نووری مالیكی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند و هه‌وڵه‌كانی مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانیشی به‌رده‌وامن بۆ ڕازیكردنی ئه‌مه‌ریكا، له‌و پێناوه‌یش مالیكی پلانی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا.