به‌رپرسێكی سیاسی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، كه گفتوگۆی ڕژد و هه‌وڵی چڕ هه‌ن و ده‌سپێشخه‌ری حكوومه‌تی سووریایشه تا له دیمه‌شقی پایته‌خت كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی كورد بۆ كورد له سووریا له دیمه‌شق ڕێكبخرێ و تێیدا دۆزی كورد له سووریا بخرێته به‌رباس و گفتوگۆ و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له سووریای داهاتوو تاوتوێ بكرێت.
شه‌لال گه‌دۆ سه‌رۆكی پارتی ناوه‌ندی كوردی له سووریا بۆ ڕۆژنامه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ڕای گه‌یاند، ئامانج له به‌ستی ئه‌و كۆنگره‌یه، دانانی بنه‌ما و چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی و دادوه‌رانه‌ی پرسی كورده له سووریا، حكوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كورد له سووریا له ڕاوێژ و گفتوگۆیه تا به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن و كه‌سانی كاریگه‌ر و دیاریش بانگهێشت ده‌كرێت، بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه‌یش بۆ حكوومه‌تی سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ئه‌گه‌ری سازكردنی كۆنگره‌كه له ژێر چاودێری حكوومه‌تی سووریا ده‌بێت.
زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان وه‌ك شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ری زۆره كه‌سایه‌تی كوردی ناسووریش به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ن، له‌وانه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی وه‌ك سیمبۆلێكی كورد وایه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر شانۆی سیاسی سووریا هه‌یه، گه‌دۆ نه‌یشارده‌وه كه ئه‌گه‌ری زۆره لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیش به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ن.
له‌باره‌ی داهاتووی مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش شه‌لال گه‌دۆ گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ری زۆره كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات مه‌زڵووم عه‌بدی به ئاراسته‌ی پێكهێنانی پارتێكی سیاسی نوێ هه‌نگاو بێت، له پێناوی كاركردن بۆ به‌هێزكردنی كاری سیاسی و په‌رله‌مانی كورد له سووریای نوێ.