سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ پێشبینی گه‌وره‌ی خۆی له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی خسته ڕوو، كه بڕیاره له پێنجشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ساز بكرێت و گوتی، وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڵێنیان داوه بڕی پێنج ملیار دۆلار پشتیوانی هه‌وڵی مرۆیی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه ببه‌خشن.
دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكدا كه له پێگه‌ی
تره‌ست سۆشیال بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ئاره‌زووه جیهانی و زۆره‌كانی خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه و باسی له‌و سه‌ركه‌وتنانه كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌دیهێناون، له‌وانه ئازادكردنی گیراوانی ئیسرائیل و پێشكه‌شكردنی ڕوانگه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له كه‌رتی غه‌زه. له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه‌یش تره‌مپ ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی دامه‌زراند كه ژماره‌یه‌ك وڵات تێیدا ئه‌ندامن، ئامانجیش كۆكردنه‌وه‌ی داهاتوو و هاوكارییه له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه به ئامانجی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌زه و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی به یه‌كێك له گرنگترین دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له مێژوو ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له په‌یمانگه‌ی دۆناڵد جی تره‌مپ بۆ ئاشتی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڵێنیان داوه كه بڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ هه‌وڵی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه به ئه‌نجوومه‌نه‌كه ببه‌خشن.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ هاتووه، له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پلانی كۆتاییهاتنی ململانێكانی له كه‌رتی غه‌زه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بڵاوكرده‌وه و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دیدگای ئێمه‌ی به كۆ ده‌نگی پشتیوانی لێ‌كرد، دواتر ئاسانكاریمان بۆ گه‌یاندنی خێرایی هاوكاری مرۆیی و ئازادكردنی سه‌رجه‌م گیراوان كرده‌وه. له كۆڕبه‌ندی داڤۆسیش 20 ئه‌ندامی له په‌راوێزی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌ندامبوونی خۆیان له ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی ڕاگه‌یاند.