سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، كه ئامانجی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، ئه‌و ئامانجه خاڵێكی هاوبه‌شی نێوانمانه و ئێران به‌رهه‌ڵستی ئه‌و ئامانج و داوایه‌ی واشنتن ناكات. ئه‌م بۆچوونه‌ی لاریجانی به سازشكردنێكی فه‌رمی بۆ واشنتن هه‌ژمار ده‌كرێت.
عه‌لی
لاریجانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به دوای چییه‌وه ده‌گه‌ڕێ و ئه‌و دۆسیانه چین كه ده‌خرێنه سه‌ر مێزی دانوستاندنه‌كان، گوتی: ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له چوارچێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا بوو و جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نوێ كه تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئێران له ماوه‌ی حه‌وت تا هه‌شت مانگی ڕابردوو له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بووه، به‌ڵام ئه‌وان ئامانجه‌كانیان به‌دی نه‌هێناوه و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی لاریجانی گوتی، ئێران هه‌میشه ڕازی بووه به گفتوگۆ و هه‌میشه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌مێنێته‌وه، به جۆرێك كه دانوستاندنه‌كان دادوه‌رانه و شیاو بن و نه‌ك وه‌ك ئامرازێك بۆ ئامانجی تر به‌كاربهێنرێن. نیازی دانوستاندن پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه و به‌رجه‌سته‌كراو بێ بۆ ئه‌و دۆسیانه‌ی ده‌خرێنه به‌ر باس و گفتوگۆ، نه‌ك بۆ كات كوشتن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئامانجی ڕاگه‌یه‌نراوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ڕێ له ئێران بگرێ، ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌مه‌ریكا خاڵێكی هاوبه‌شه له نێوانمان و ئێرانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك لاری نییه و به‌رهه‌ڵستی ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناكات.