شاندی دەم پارتی چوونە ئیمراڵی

:: PM:01:10:16/02/2026 ‌
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێ كەوت.

كەمێك پێش ئێستە، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی كە پێكدێن لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار پەرلەمانتارانی دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل ئەندامی نووسینگەی یاسایی سەدە، بەرەو ئیمراڵی بەڕێ كەوتن.

چاوەڕوان دەكرێت دوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، شاندەكە ڕاگەیەنراوێك بڵاو بكاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، كۆتا سەردانی شاندەكە بۆ ئیمراڵی و كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان، لە 17ـی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بوو.

هاوكات باس لە ئازادبوونی ئۆجەلان بووەتە رۆژەف و چاوەڕێ دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ئۆجەلان ئازاد بكرێت.



وشە - سۆران عەزیز