عوده‌ى عه‌بدولهادى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار، لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستى خۆیان به چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات، عوده‌ى عه‌بدولهادى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى ده‌كات، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لایه‌نه شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌بنه‌وه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، تا ئێسته لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به كاندیدبوونى نوورى مالیكى گرتووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى داهاتوو، "هیچ گۆڕانێك له‌و هه‌ڵوێسته رووى نه‌داوه".
له هه‌مان لێدواندا هاتووه، "چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بخه‌نه‌ڕوو، جا به پێشنیاركردنى كاندیدێكى هاوبه‌ش بێت، یانیش راگه‌یاندنى تێڕوانینى خۆیان بێت".
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له 29ى كانوونى یه‌كه‌مى 2025 بوو، بۆیه ماوه‌ى دوو هه‌فته زیاتره عێراق له بۆشایى ده‌ستووریدایه و ده‌بوایه تا ئێسته سه‌رۆك كۆمار هاتبووایه هه‌ڵبژاردن، ئه‌ویش سه‌رۆكى حكوومه‌تى نوێى راسپاردایه.