به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه و رێگه‌یان داوه مۆبایل و شتى قه‌ده‌غه‌كراو ره‌وانه‌ى گرتووخانه بكرێت، وه‌زیرى دادى عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رى گرتووخانه‌ى عیماره و به‌رپرسێكى تر‌ى له گرتووخانه‌كه دوور خسته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات، له
راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى دادى عێراقدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گرتووخانه‌ى عیماره و به‌ڕێوه‌به‌رى كاروباره‌كان له گرتووخانه‌كه، به بڕیار وه‌زیرى داد دوور خرانه‌وه.
سزادانى ئه‌و به‌رپرسانه به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند ڤیدیۆیه‌كه كه له ناو گرتووخانه‌ى عیماره تۆمار كراون و تێیدا گیراوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه رێگه دراوه مۆبایل ببرێته ژووره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، رێكاری یاسا و كارگێڕى دژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه پێڕه‌و ده‌كه‌ن كه ناویان له لێكۆڵینه‌وه‌كان هاتووه، به‌وه تۆمه‌تبار كراون رێگه‌یان داوه مۆبایل و شتى قه‌ده‌غه‌كراو ره‌وانه‌ى ناو گرتووخانه‌كه بكرێن.