وێڕاى ئه‌وه‌ى پێشتر فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریى داوه له‌وه‌ى نابێت ئێران هیچ مانۆرێك له كه‌نداو بكات، كه‌چى هێزه ده‌ریاییه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران مانۆرێك له گه‌رووى هورمز ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات، ئاژانسى
ته‌سنیمى ئێرانى ئاشكراى كردووه، هێزى ده‌ریایى سوپاى پاسدارانى ئێران، چه‌ند مانۆرێكى سه‌ربازیى ئه‌نجام داوه له نزیك گه‌رووى هورمز به ناونیشانى "كۆنترۆڵكردنى ژیرانه له گه‌رووى هورمز"، ئه‌و مانۆره‌یش له ناوچه‌یه‌كى ستراتیجى گه‌رووى هورمز به‌ڕێوه چووه.
ئاژانسى ته‌سنیم ده‌شڵێ، "مانۆره‌كه به سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى فه‌رمانده‌یى گشتیى سوپاى پاسداران و لیوا پاكپوور بووه".
ئامانجى مانۆره‌كه‌یش، پێداچوونه‌وه‌یه بۆ پلانه‌كانى ته‌ناهى و سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ته‌ناهى و سه‌ربازى له ناوچه‌ى گه‌رووه‌كه‌دا.
پێشتر فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریى به ئێران دابوو، هیچ جۆره مانۆرێك له كه‌نداو نه‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌ك له كه‌شتییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نزیك نه‌بێته‌وه.