ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى سووریا له پارێزگاى دێرزوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، پردێكى سه‌ربازى له‌سه‌ر رووبار‌ى فورات دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جووڵه‌ى كاروانه سه‌ربازییه‌كان بۆ هه‌ردوو دیوى رووباره‌كه ئاسانتر بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات، ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكوومه‌تى كاتیى سووریا، ده‌یه‌وێ پردێكى سه‌ربازى دروست بكات هه‌ردوو كه‌نارى فورات به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و پرده‌كه‌یش ده‌كه‌وێته پارێزگاى دێرزوور.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئامانجى ئه‌و پرده سه‌ربازییه ئاسانكردنى جووڵه‌ى لۆجیستى و پشتیوانى مه‌یدانییه بۆ هێزه‌كانى سووریا و به هێزكردنى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه له پارێزگاكه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سكاى نیوز، وه‌زاره‌تى به‌رگریى سووریا به شێوه‌یه‌ك ژێرخانى ناوچه‌كه رێكده‌خات تا بۆ مه‌به‌سته سه‌ربازییه‌كان شیاو بێت.
له 29ى مانگى رابردوودا حكوومه‌تى سووریا و هه‌سه‌ده ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنێك كردووه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێز له رۆژئاواى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى سووریا.