به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ له رۆژئاواى كوردستان 34 كه‌سیان له خێزانه‌كانى داعش راده‌ستى ئوسترالیا كردووه‌ته‌وه، ئێسته هیچ ئوسترالییه‌ك له كه‌مپه‌كان نه‌ماون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات،
به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ئاشكرایان كردووه، كۆمه‌ڵێك خێزانی ئوسترالی‌یان راده‌ست كردووه‌ته‌وه. حوكمیه ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپى رۆژ له پارێزگاى حه‌سه‌كه ئاشكراى كردووه، "11 خێزانى داعش كه له 34 كه‌س پێكهاتوون و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئوسترالین، راده‌ستى كه‌سوكارییان كرانه‌وه، ئێسته هیچ ئوسترالییه‌ك له كه‌مپه‌كاندا نه‌ماون".
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له كه‌مپه‌كه‌دا چه‌ندان ژن بینراون، كه منداڵیان له‌گه‌ڵ بووه و سوارى پاسى بچووك بوون و كه‌مپه‌كه‌یان جێهێشتووه.
له ماوه‌ى رابردوودا پێنج هه‌زار و 700 تیرۆریستى داعش به سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه بۆ عێراق گوێزرانه‌وه كه هه‌ڵگرى چه‌ندان ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانن.