هاوپه‌یمانیى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، ره‌خنه له كارى په‌رله‌مانتارانى خولى شه‌شه‌م ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانتاران له شاره‌كانى تره‌وه دێنه باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، كه‌چى له كافتریا كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناچنه دانیشتنه‌كانه‌وه".
ئه‌حمه‌د ده‌لفى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیى ئاوه‌دانكردنه‌وه له
په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، ره‌خنه له كارى په‌رله‌مانتاران ده‌گرێت و داوا له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌حمه‌د ده‌لفى باس له‌وه ده‌كات، له نۆ دانیشتنى رابردوودا زۆر له په‌رله‌مانتاران كاته‌كانیان له كافتریاى په‌رله‌مان به‌سه‌ر بردووه و نه‌چوونه‌ته هۆڵى دانیشتن، ئه‌مه‌یش به ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵ ده‌زانێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رۆك كۆمار دێته هه‌ڵبژاردن و كه‌سێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت راده‌سپێردرێت.