په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى ژماره 10 بڵاو ده‌كاته‌وه كه سبه‌ى به‌ڕێوه ده‌چێت و كارنامه‌كه سێ بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت، هیچ یه‌كێكیان پێوه‌ندیى به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات، په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى ژماره 10ى وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى یه‌كه‌مى یاسادانانى خولى شه‌شه‌مى بڵاو كرده‌وه كه له سێ بڕگه پێكهاتووه، یه‌كه‌میان ده‌نگدانه به پێڕه‌وى ناوخۆى هه‌مواركراوى تایبه‌ت به لیژنه‌كان، دووه‌میان ده‌نگدانه به ناوى لیژنه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان و سێیه‌م ته‌وه‌ریش گه‌نگه‌شه‌ى گشتییه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته زیاتره عێراق له بۆشایى ده‌ستووریدایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه له په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت و ئه‌ویش كه‌سێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت راسپێرێت.
دوێنێ هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بۆشاییه ده‌ستوورییه، نامه‌ى فه‌رمى بۆ دادگاى فیدراڵى عێراق ناردووه و داواى روونكردنه‌وه‌ى لێ كردووه.