كه‌ناڵێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه، بكه‌وێته ته‌ڵه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى كه هه‌ندێك لایه‌نى شیعه وه‌ك چاره‌سه‌رێكى "كاتى" داواى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوودانى له دواى مالیكى كاندیدى تریش ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات كه‌ناڵى
وان نیوز بۆچوونى سوودانى له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌رچه‌نده له به‌ره‌ى كاندیدكردنى مالیكییه، به‌ڵام هێشتا خواستى ماوه خۆى سه‌رۆك وه‌زیران بێت". كه‌ناڵه‌كه ئاشكراى ده‌كات سوودانى پێیوایه دواى نوورى مالیكى كاندیدێكى تر به ناوى كاندیدى رێككه‌وتن یان كاندیدى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ى له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كراوه، بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى سوودانى، كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێ، "سوودانى ناكه‌وێته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه و چاره‌سه‌رى كاتى ره‌ت ده‌كاته‌وه" هه‌رچه‌نده هه‌نێك له لایه‌نگرانى به ده‌رفه‌تێكى باشى ده‌زانن بۆ سوودانى به‌پێى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه ده‌توانێ میلیشیاكان كۆنتڕۆڵ بكات.
تا ئێسته نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، به‌گوێره‌ى ته‌وافووقى سیاسى دواى 2003 سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌یه.