رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت ئاشكراى كردووه، به كۆتاهێنانى گرێبه‌ستى راوێژكار و شاره‌زاكان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه، به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئابووریى عێراقه، نه‌وه‌ك ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كان وه‌ك له راگه‌یەنراوه‌كه‌ى حكوومه‌تدا هاتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 16ى شوباتی 2026، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب باس له ده‌ركه‌وتنى ته‌نگژه‌ى ئابووریى عێراق ده‌كات و له به‌شی راپۆرتێكدا باس له كۆتاهێنانى گرێبه‌ستى راوێژكار و شاره‌زاكان ده‌كات كه ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى سوودانى له راگه‌یەنراوێكدا راى گه‌یاندبوو.
له راگه‌یەنراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى سوودانى هاتووه، "به كۆتاهێنانى گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و شاره‌زا كه پێشتر راسپێردرابوون بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێرى دۆسیه‌ى گرنگ له بواره‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت" پاساوى نووسینگه‌ى سوودانى ئه‌وه‌یه 80%ی كاره‌كان ته‌واو بووه.
كه‌چى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "راگه‌یەنراوه‌كه له هۆكارى سه‌ره‌كى بێده‌نگ بوو، ئاسته‌نگى داراییه".