سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران ده‌كات، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری جنێف له سویسڕا ئه‌نجام بدرێن، هاوكات هۆشداریشی به تاران دا، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن تووشی سزای زۆر قورس ده‌بنه‌وه.
دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، له گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌شدار ده‌بم و گرنگییه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌یه، هاوكات دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، كه من له‌و بڕوایه‌دام كه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێ بگه‌ین به ڕێككه‌وتن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، دانوستاندنه‌كان بۆ ئێران قورسن، به‌ڵام په‌ند وانه‌ی له سزا و ده‌رئه‌نجامه‌كانی وه‌رگرتووه، له‌و كاته‌ی له هاوینی ڕابردوو هه‌ڵوێستی توندبوو بۆ ڕێككه‌وتن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌رئه‌نجامدا وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی ئێرانی بۆردمان كرد.
زیاتر گوتی، ئێران ئێسته پاڵنه‌ریان هه‌یه بۆ دانوستاندن و گه‌یشتن بۆ ڕێككه‌وتن، باوه‌ڕناكه‌م ئه‌وان بیانه‌وێ و به‌رگه‌ی سزای قورس‌تر بگه‌ن و له‌گه‌ڵمان نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندی هه‌ردوو وڵات له جنێف كۆ ده‌بنه‌وه و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، كه سوپای وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه و ئاماده‌یه بۆ وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له دژی ئێران ئه‌گه‌رهاتوو گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.