وەك پێشتر هاتە راگەیاندن كە ئێوارەی ئەمرۆ سێشەم چاودێریی بینینی هیلالی مانگی رەمەزان بكرێت، سعوودیە رای گەیاند كە مانگ بینراوە و سبەی چوارشەم 18ی شوباتی 2026 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەوە لەوكاتەی ژمارەیەك دەوڵەتی تری ئیسلامی پێنجشەمیان وەك یەكەم رۆژی مانگەكە راگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم
دیوانی شاهانەی سعوودیە رای گەیاند كە سبەی چوارشەم یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەوە لەو كاتەی دادگای باڵای سعوودیە داوای لە موسڵمانان لە تەواوی سعوودیە كردبوو كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم چاودێریی بینینی هیلالی مانگی رەمەزان بكەن، وەك ئاژانسی هەواڵی سعوودیە "واس"، بڵاوی كردەوە.
هەر ئەمڕۆ قەتەر و ئیمارات سبەیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاند، لەوكاتەی عومان و توركیا و سەنگاپوور پێنجشەمیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاندبوو.