گه‌ڕی دووه‌می دانیشتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دوێنێ له جنێف ئه‌نجام درا و زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه ئێسته ئاشكرا ده‌بن. سێ به‌رپرسی ئێرانی ئاگه‌دار له‌وباره‌وه گوتوویانه، كه ئێران ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوه‌ی سێ تا پێنج ساڵ، هه‌روه‌ها بڕی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌و سێ به‌رپرسه ئێرانییه له
جنێف به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكییان ڕاگه‌یاندووه، كه تاران ئاماده‌یه بچێته نێو گرووپی كۆنسۆرتیۆمی ناوچه‌كه بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئامانجی مه‌ده‌نی و ئاشتی، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ تا پێنج ساڵیش پیتاندنی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه ده‌وه‌ستێنێت.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئێران ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه ڕێژه‌ی كۆگاكراوی یۆرانیۆم له وڵاته‌كه به ئاماده‌یی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌یش دا داوای هه‌ڵگری سزای دارایی و بانكی و قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ته‌واوی وڵاتانی جیهان له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. جیا له‌وه‌یش ئێران ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و وزه خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مانشێوه دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران ڕوونی كرده‌وه كه به پێشنیازی ورد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستاندنه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند، كه دانوستاندنه‌كان باشبوون و هه‌نگاویان به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش پێویستیان به ورده‌كاری زۆرتره كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت.