ترەمپ دواین کارتی دەرکرد: بنکەی "دیێگۆ گارسیا" دژی ئێران بەکار دەهێنین

:: PM:09:58:18/02/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، پەیامێکی یەکلاکەرەوەی ئاراستەی تاران کرد و ڕای گەیاند، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، بنکە ستراتیجییەکانی دیێگۆ گارسیا و فێرفۆرد بۆ لێدانی ئێران بەکار دەهێنن.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا گوتی، ئەگەر ئێران بڕیار بدات ڕێککەوتن واژوو نەکات، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات ئەمەریکا بنکەکەی لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا بەکار بهێنێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، بنکەکانمان لە دیێگۆ گارسیا و فێرفۆرد بەکار دەهێنین بۆ لەناوبردنی هەر هێرشێکی ئەگەری لەلایەن ڕژێمێکی زۆر شڵەژاو و مەترسیدارەوە.

ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ بە بەکارهێنانی بنکەی "دیێگۆ گارسیا" کە دەکەوێتە زەریای هیندی و شوێنی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیجییەکانە، ئاماژەیە بۆ ئامادەکاریی هێرشی فراوان و وێرانکەر ئەگەر دیپلۆماسی شکست بێنێت.



وشە - باز ئه‌حمه‌د