مەزڵووم عەبدی: هیوادارین لە ڕەمەزاندا ئاوارەکانی عەفرین و سەرێ کانی بگەڕێنەوە

:: PM:10:01:18/02/2026 ‌
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، داوای دوورکەوتنەوە لە گوتاری رق و کینە دەکات و هیوای گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان دەخوازێت.

ئەمشەو چوارشەم 18ی شوباتی 2026، مەزڵووم عەبدی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسیویەتی، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە جیهانی ئیسلامی دەکەین و لە یەزدان داواکارین ببێتە مانگی ڕەحمەت و ئاشتی و سەقامگیری.

مەزڵووم عەبدی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، لەم مانگە پیرۆزەدا شەهیدان و برینداران و خانەوادەکانیان لەبیر ناکەن.

فەرماندەکەی هەسەدە دووپاتی کردەوە، داواکاریی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان و ڕەتکردنەوەی گوتاری رق و کینە لە نێوان هەموو سوورییەکان.

لە کۆتاییدا مەزڵووم عەبدی هیوای خواستووە، ئەم مانگە ببێتە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەرێ کانی و عەفرین و هەموو ناوچەکانی تر بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.



وشە - پۆڵا مەحموود