دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، تۆمارکردنی بوومەلەرزەیەکی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند کە دانیشتووان هەستیان پێ کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی شوباتی 2026، دەستەی کەشناسی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ڕوانگە بوومەلەرزەییەکان لە سەعات 11:46ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەکیان تۆمار کردووە کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری میقدادییە و لە نزیک دەریاچەی حەمرین لە پارێزگای دیالە دوور بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.5 پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بەهۆی بەهێزییەکەیەوە، هاووڵاتییانی نیشتەجێی ناوچەکە و دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە، هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.