رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فڕه‌نسى:
ته‌واوى بیره نه‌وته‌كان له ده‌ست هه‌سه‌ده نه‌ماون
بیره نه‌وته‌كان به خراپى كارى تێدا كرا بوو
ئاستى نه‌وت بۆ كه‌متر له 100 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه دابه‌زیبوو
شێوازى ده‌رهێنانى نه‌وت خراپ بوو زیانێكى زۆرى به‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه گه‌یاندبوو
داهاتى به‌ره نه‌وته‌كان له ساڵێكدا یه‌ك ملیار دۆلاره
سووریا بۆ چه‌ندان ساڵ نابێته‌وه خاوه‌نى نه‌وت
رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فڕه‌نسى راپۆرتێكى له‌سه‌ر نه‌وتى رۆژئاواى كوردستان ئاماده كردووه و تێیدا ئاشكراى ده‌كات، بیره نه‌وته‌كانى رۆژئاواى كوردستان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو فه‌رامۆش كرا بوون، ئێسته‌یش كه‌وتووه‌ته ده‌ست حكوومه‌تى سووریا و چه‌ند ساڵێكیان ده‌وێ تا نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى داهاتى سووریا.
رۆژنامه‌ى
لۆمۆندى فڕه‌نسى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى شوبات راپۆرتێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى نه‌وتى رۆژئاواى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه ئێسته داهاته‌كه‌ى سفره، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه : ئایا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى سووریا؟ راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه‌رتى نه‌وتى له سووریا چووه‌ته قۆناێكى دووباره بنیادنانه‌وه له دواى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى دیمه‌شق ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو كێڵگه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا "رۆژئاواى كوردستان" داگرتووه‌ته‌وه.
لۆمۆند باس له‌وه ده‌كات قه‌باره‌ى ئه‌و داڕووخانه‌ى كه له ئه‌نجامى جه‌نگ به‌ر بیره نه‌وتییه‌كان كه‌وتووه، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانى ناڕێك وایانكردووه، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان پرۆسه‌یه‌ك بێت چه‌ندان ساڵ بخایه‌نێت.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه، حكوومه‌تى سووریا هه‌موو ئه‌و كێڵگه سه‌ره‌كیانه‌ى وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده بوون، ئێسته هه‌موو داهاته نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تى سووریا‌ن، به‌ڵام ژێرخانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه گێڕانه‌وه‌ى تواناى به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگانه ئاڵه‌نگارییه‌كى گه‌وره‌یه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌كه له به‌رپرسانى كه‌رتى نه‌وتی سووریاى وه‌رگرتووه، ئێسته بڕى به‌رهه‌مى نه‌وت له سووریا نزیكه‌ى 100 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا كه‌چى به‌ر له 2011 نزیكه‌ى 390 هه‌زار به‌رمیل بوو. كێڵگه‌ى نه‌وتى عومه‌ر كه گه‌وره‌ترینه له سووریا ئێسته به‌رهه‌مه‌كه‌ى ناگاته 15 هه‌زار به‌رمیل، كه‌چى به‌ر له جه‌نگى سووریا 2011 نزیكه‌ى 100 هه‌زار به‌رمیل بوو.
جه‌نگ وه‌ك داڕووخانێكى ته‌كنیكى و ژینگه‌یى
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كێڵگه نه‌وتییه‌كان چه‌ندان جار بۆردمان كراون، له ساڵانى جه‌نگ تێكدراون. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى ئه‌نجام دراوه، بۆیه زیانێكى زۆرى ته‌كنیكى به بیرى نه‌وت و دامه‌زراوه‌كان گه‌یشتووه. هه‌ر رۆژنامه‌كه له زارى ئه‌ندازیاریان و كاركه‌رانى به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه‌كان باس له‌وه ده‌كات رێز له هیچ پێوه‌رێكى پیشه‌سازى نه‌وت نه‌گیراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ژینگه پیس ببێت و مه‌ترسى ته‌ندروستى بۆ سه‌ر دانیشتووانى ناوچه‌كه هه‌بێت.
گه‌ڕان بۆ وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى لۆمۆند، دیمه‌شق هه‌وڵ ده‌دات كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى بهێنێته سووریا بۆ بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت، به تایبه‌تى له بوارى پرۆژه‌كانى دۆزینه‌وه‌ى ده‌ریایى و كێڵگه گازییه‌كانى حومس. كۆمپانیاى نه‌وتى سووریا یاداشتێكى تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ چه‌ندان كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى واژوو كردووه، كه هه‌ندێكیان ئه‌مه‌ریكى و هه‌ندێكى تر عه‌ره‌بین، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ى پلان زیادكردنى به‌رهه‌مى نه‌وت.
له‌وانه‌یه نه‌وت ببێته سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى داهات
به‌پێى هه‌ندێك خه‌ملاندن دواى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق هه‌موو بیره‌كانى نه‌وتى له‌ژێر ده‌ست ده‌بێت، ئه‌وا ساڵانه نزیكه‌ى یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن دۆلارى داهات ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات داهاتى سه‌ره‌كى حكوومه‌ت بێت له قۆناغى داهاتوودا.
گرنگى جوگرافى له سه‌رووى قه‌باره‌ى یه‌ده‌گه
شاره‌زایانى ئابوورى پێیانوایه گرنگى سووریا له بازاڕى وزه‌وه، ته‌نیا پێوه‌یست نییه به یه‌ده‌گى نه‌وته‌كه‌ى، به‌ڵكو پێوه‌ندى به پێگه‌ى جوگرافیشه‌وه هه‌یه، كه وا ده‌كات رێڕه‌وێكى گرنگ بۆ گواستنه‌وه‌ى وزه له نێوان عێراق و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، كه‌نداو و توركیا.
گرژییه‌كانى ناوخۆ و خواستى هه‌لى كار و داهات
راپۆرته‌كه‌ى لۆمۆند ئاماژه‌ى بۆ ناڕه‌زایى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا كردووه، كه دانیشتووانى ناوچه‌كه و هۆزه‌كان داواى هه‌لى كار و داهات ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایى هه‌یه له پیسبوونى ژینگه و كه‌مبوونى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌ڕا نزیكبوونیان له ژینگه.
رێگه‌یه‌كى دوور بۆ دووباره بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت
به‌رپرسانى كه‌رتى نه‌وت پێیانوایه دووباره‌ى رێكخستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كان كاتێكى زۆرى ده‌وێ، له‌گه‌ڵ پلانى زیادكردنى ژماره‌ى كارێكاره‌كان و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ى كێڵگه‌كه به‌گوێره‌ى پێوه‌رى نوێى پیشه‌سازى نه‌وت.