وه‌زاره‌تى ناوخۆى سووریا رێكارییه‌كانى پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى به هاووڵاتیانى كورد بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكراى ده‌كات چه‌ندان سه‌نته‌رى تۆماركردن ده‌كاته‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن به تاك و به خێزان داواى ره‌گه‌زنامه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى شوبات وه‌زاره‌تى ناوخۆى سووریا كۆمه‌ڵێك رێنوێنى بڵاوكرده‌وه، بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى سووریا بۆ هاووڵاتیانى كورد. ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى مه‌رسوومى ژماره 13ى تایبه‌ت به مافه‌كانى كورد كه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا واژوو كرا.
به‌گوێره‌ى رێنوێنییه‌كان هاووڵاتیان ده‌توانن به تاكه‌كه‌سى یانیش سه‌رۆكى حێزان داواى ره‌گه‌زنامه بۆ ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى خێزانه‌كه‌ى بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چوار سه‌نته‌ر له شاره‌كانى دیمه‌شق و حه‌له‌ب و رقه و دێرزوور ده‌كرێنه‌وه، جیا له‌مه‌یش پێنج سه‌نته‌ریش له حه‌سه‌كه ده‌كرێنه‌وه چونكه كورد ژماره‌یان له‌وێ زیاتره.
داواكارى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه له ماوه‌ى 30 رۆژ ده‌بێت و به بڕیارى وه‌زیرى ناوخۆى سووریایش درێژ ده‌كرێنه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌یش له‌و ماوه‌یه ناتوانن سوودمه‌ند بن ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.