سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له عێراقدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنى عه‌ره‌بى ئاشكراى كردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تۆم باراك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رێكده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونیان له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به ته‌له‌ڤزیۆنى
"العربی" راگه‌یاندووه، له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى لبنان و سووریا و عێراق، سه‌ردانى عێراق ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوودانى دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه سوودانى هه‌وڵ ده‌دات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخات بۆ ئه‌وه‌ى تۆم باراك و نوورى مالیكى كۆ بكاته‌وه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى بۆچوونیان له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
نوورى مالیكى پێداگریى له‌سه‌ر كاندیدبوونى خۆى ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق و له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تیى ده‌كات و داواى دوورخستنه‌وه‌ى ده‌كات.