لەناو زۆربەی زانكۆكانی ئێران خۆپێشاندان دەستی پێ كرد

:: PM:04:45:22/02/2026 ‌
بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ناو زانكۆكانی ئێران دەردەكەوێ‌ كە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی فراوان لەناو زانكۆكاندا دەستی پێ كردووە، بەڵام ئەو خۆپێشاندانانە زوو لەلایەن پاسدارەوە سەركووت دەكرێن. 

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە ئەمڕۆ لە گرووپەكانی زانكۆكانی ئێران بڵاو كراوەتەوە، ناڕەزایەتی قوتابیانی زانكۆ بەرانبەر دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامە، ئەوان بەردەوامن لە گوتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بەڵام لەگەڵ كۆبوونەوەی هەر گرووپێك لە قوتابیان لەلایەن هێزە سەربازییەكانی ئێرانەوە رووبەڕوویان دەبنەوە و سەركوتیان دەكەن. 

تەنیا ئەمڕۆ یەكشەم 22ی شوبات، قوتابیانی زانكۆی ئەمیر كەبیر و زانكۆی بەهەشتی تاران، زانكۆی خواجە ئەمیری، زانكۆی شەریف بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" خۆپێشاندانیان كردووە، بەڵام هەر زوو سەركوت كراون. 

بەفراوانی هەفتەیەك دەبێت ناڕەزایی دژی دەسەڵاتدارانی ئێران گەیشتووەتە زانكۆكان، بەڵام پێدەچێ‌ لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر تەشەنە بكات. 
 



وشە - وشه‌