میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له‌میانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زۆری ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، واشنتن چه‌كێكی نوێی كه بۆ یه‌كه‌مجار تاقی ده‌كرێته‌وه هێناوه‌ته ناوچه‌كه، بۆ تێكشكاندنی چه‌كی به‌رگری ئاسمانی له‌سه‌ر زه‌وی، كه دوای له‌ناوبردنیان فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی ده‌توانن به ئاسمانی ئێران بسووڕێنه‌وه.
تۆڕی تی ده‌بلیۆ زێد بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه‌كانی ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌ركێك ڕاسپێردراون، ئه‌ویش به ئامانجگرتنی چه‌كی سه‌ر زه‌وی دژه ئاسمانی و فڕۆكه‌یه له ئێران، چونكه ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی تێكده‌شكێنێت، به‌ڵام چه‌كی دژه ئاسمانی كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌بن به كێشه بۆ ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكا چه‌كێكی نوێی هێناوه‌ته ناوچه‌كه و له دوای هه‌ڵایسانی شه‌ڕ تاقی ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی
چه‌كه‌كه‌وه نووسیویه‌تی، ئه‌و چه‌كه نوێیه مووشه‌كی "پشیله توڕه‌كان"ی ناوه و وه‌ك مووشه‌ك هه‌ڵده‌درێن و له ئاسمان بڵاو ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌تا تیشكی ڕاداره‌كان ده‌شێوێنن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمان، دواتر به ڕادار و چه‌كه دژه ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ون و وێرانیان ده‌كه‌ن.
هێنانی ئه‌و مووشه‌كه نوێیه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دێت، كه تا ئێسته هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانوستاندنیش له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه.