ماڵپه‌ڕێكى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كات، چین هه‌وڵ ده‌دات ئاراسته‌ى جه‌نگى چاوه‌ڕوانكراوى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران بگۆڕێت، بۆیه كه‌شتییه‌كى ناردووه تا چاودێریى ناوچه ئاوییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى شوبات،
ماڵپه‌ڕى نه‌تسیفى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، چین كه‌شتییه‌كى چاودێریى پێشكه‌وتووى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى چاودێریى ناوچه‌كه بكات.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، ئه‌و كه‌شتییه زۆر پێشكه‌وتووه و به "لیاو وانگ 1" ده‌ناسرێت، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى چین به‌شێوه‌یه‌كى رانه‌گه‌یه‌راو. كه‌شتییه‌كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌موو جووڵه‌یه‌كى سه‌ربازى ئاشكرا بكات و به "چاوى ئه‌ژدیها" ده‌ناسرێت.
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانى ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه‌كه پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى چین، هاوسه‌نگیى هێز له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه، ئاراسته‌ى جه‌نگى چاوه‌ڕوانكراوى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گۆڕێت.