سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له بوونی ناكۆكی له نێوان خۆی و سوپاسالاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌ڕاڵ دانیال كین ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئێرانه‌وه و گوایه جه‌نه‌ڕاڵ كین ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ربڕیووه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به هه‌واڵی ساخته ناوبرد و ڕه‌تی كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد
تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، كین هاوشێوه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی تر حه‌زی به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ نییه، به‌ڵام ده‌زانێ چۆن سه‌ركه‌وێت، ئه‌گه‌ر من داوای لێ بكه‌م، ئه‌و خاوه‌ن به‌هره و شاره‌زاییه‌كی زۆره له دۆسیه‌ی ئێران‌دا.
زیاتری نووسیوه و ده‌ڵێ، كه من خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییم له پرسی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی پێشبینیكراو، به‌ڵام من تا ئێسته‌یش چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی به باشتر ده‌بینم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن، ئه‌وا وه‌ڵامی ئێمه زۆر توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه پێشتر وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تره‌مپ و جه‌نه‌ڕاڵ دانیال كین ناكۆكی له نێوانیان دروست بووه و دووه‌میان به هه‌موو جۆرێك دژی هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ناكۆكی له‌نێوانیان دروست بووه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و زانیارییانه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه.