حزبوڵای لبنانی: ئەگەر ئەمەریكا هێرش بكات ناچینە ناو شەڕەوە

:: PM:05:45:25/02/2026 ‌
بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای لبنانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، حزبەكەی بەشداری شەڕ ناكات ئەگەرهاتوو ئەمەریكا هێرشی سنووردار بكاتە سەر ئێران، بەڵام هۆشداریش دەدات لەوەی نابێت عەلی خامنەیی بكرێتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەم  25ی شوبات بەرپرسێكی حزبوڵای لبنانی كە لە لایەن ئەمەریكاوە لە لیستی تیرۆرە، دووپاتی دەكاتەوە میلیشیاكەی ناچێتە شەڕەوە ئەگەرهاتوو ئەمەریكا چەند هێرشێكی سنووردار بكاتە سەر ئێران، بەڵام ئەگەر ئامانج كەوتنی رژێمی ئێران بێت، یان عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی بكرێتە ئامانج ئەوا حزبوڵا دەچێتە شەڕەوە.

دوێنێ‌ بەرپرسانی لبنان ئاشكرایان كرد، ئیسرائیل هۆشداری پێداون لەوەی ئەگەر حزبوڵا بەشداری شەڕی ئەمەریكا و ئێران بكات، ئەوا ئیسرائیلیش بۆردمانی لبنان دەكات و ژێرخانی ئەو وڵاتە بە ئامانج دەگرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل