سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كه ماوه‌یه‌كه سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری و گفتوگۆی ورد ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی بژاره سه‌ربازییه‌كان كه وه‌ك خۆ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنانه هه‌ژمار ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كان بۆ تۆڕی "
سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، له ماوه‌ی ڕابردوو دان كاین سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی هێزی وشكایی و ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری داخراویان له نووسینگه‌ی سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه، ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنیانه به قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان دوور له هه‌ر شێوه‌یه‌كی كلاسیكی بڕیاردان بوو، كه پێشتر كۆبوونه‌وه هه‌ستیاره‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كان له باره‌گه‌ی وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "تانك" ئه‌نجام ده‌دران، واته شكاندنی ئه‌و عورفه‌یه و ئێسته سوپاسالار له نووسینگه‌ی خۆی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو كه ئێسته حكوومه‌تی تره‌مپ هه‌موو هه‌وڵێكی گرتووه‌ته‌به‌ر، تا ڕێگری له دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه بدات و ئه‌مه‌یشی كردووه به له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی، بۆیه نه‌یویستووه كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وان و له‌ناكاو له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پرسیار و گومانی زۆر له ناو دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
داین كاین مه‌یلێكی زۆری بۆ كاركردن به شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایه به‌رانبه‌ر به ئێران كه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ن.